وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بڵاویكرده‌وه: له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی مه‌شق پلانی سه‌ربازی بۆ ساڵی 2022 دانرا.
له راگه‌یاندراوێكدا، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه: ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 30 ى 11 ى 2021 ، به‌سه‌رپه‌رشتی لیوا عه‌بدوڵا كه‌ریم به‌ڕێوه‌به‌ری بەڕێوەبەرایەتی مه‌شق له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، به ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری سه‌رجه‌م بەڕێوەبەرایەتیەکان و لیواكانی پیادەی وه‌زاره‌ت و نوێنه‌ری هاوپه‌یمانان، كۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه، بۆدانانی پلانی مه‌شقی سه‌ربازی بۆساڵی2022 به‌ڕێوه‌چوو.
له راگه‌یاندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا هاتووه: له سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، ، له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری مه‌شق، باس له گرنگی ئه‌نجام دانی مه‌شق و راهێنان بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كرا، تیشكی خسته سەر پابه‌ندبوونی لیوا و یه‌كه سه‌ربازییه‌كان به كاته‌كانی مه‌شق و راهێنان و پابه‌ندبوونیان بە خشته‌كانی مه‌شق و جێبه‌جێكردنی دسپلینه سه‌ربازییه‌كان.
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه: دواتر، نوێنه‌ری لیواكان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی سه‌ر به وه‌زاه‌رتی پێشمه‌رگه، بۆچوونی خۆیان له‌باره‌ی پلانی ساڵی داهاتووی مه‌شق خسته‌ڕوو، ئاماده‌یی خۆیان ده‌ربڕی بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پڕۆسه‌كانی مه‌شق له ساڵی داهاتوودا.
داڕشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
پلانی مه‌شقی سه‌ربازی بۆساڵی 2022 دانرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.