یەکێک لە بریندارەکانى هێرشەکەى شهوی رابردووی داعش لە بەنداوی باوە شاسوار له سنووری كفری، دوای مانهوهی چهند كاتژمێرێك له نهخۆشخانه شههید بوو.
ئهمڕۆ سێشهممه 30 ى 11 ى 2021، یەکێک لە بریندارەکانی هێرشەکەى شەوى رابردوى چەکدارانى داعش بۆ سەر سەنگەرهکانى هێزی ىپێشمەرگە لە بەنداوی باوە شاسوار له سنووری کفرى گیانى لەدەستدا.
بەپێى زانیارییەکان، ئەو پێشمەرگەیە ناوى یەحیا عادل فهرهجه ، لەدایکبووی 1989یـە و دانیشتوى قەزاى دوزخورماتوی كهركوكه، دواى برینداربونى لەو هێرشەدا رەوانەى نەخۆشخانەکانى سلێمانى کراوە، دوای مانهوهی چهند كاتژمێرێك له نهخۆشخانهدا بەهۆى کاریگەرى برینەکەیەوە بەیانى ئەمڕۆ شەهید بوو.
شەوى رابردوو چەکدارانى داعش هێرشیانکردە سەر سەنگەرەکانى هێزى پێشمەرگە لە سنووری قەزاى کفرى، بەپێى راگەیەندراوى وەزارەتى پێشمەرگەش لەو هێرشەدا پێشمەرگەیەک شەهیدبووە و سێ پێشمەرگەى دیکەش برینداربوون.
یهکێکی دیکه له پێشمهرگه بریندارهکانی هێرشەکەى شەوى رابردووى داعش شەهید بوو
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.