Erbil 38°C دووشەممە 16 شوبات 01:17

سوپای عێراق: ئۆپه‌راسیۆن بۆ سه‌ر پاشماوه‌کانی داعش له‌ پارێزگای سه‌لاحه‌ددین ده‌ستی پێکرد

کوردستان TV
100%


سوپای عێراق رایگه‌یاند: ئۆپەراسیۆنێکیان بە ئامانجی پاکسازیکردنی چیای مەکحول له‌   سەڵاحەددین لە پاشماوەکانی داعش دەست پێ کرد.
له‌ راگه‌یاندراوه‌كه‌ی سوپاكه‌دا هاتووه‌:  ئۆپەراسیۆنێک له‌ چیای مەکحول له‌ پارێزگای سەڵاحەددین لە پاشماوەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش دەست پێ کرا بە ئامانجی پاکسازیکردنی  ناوچه‌كه‌ له‌ چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه‌.
باس لەوەشکراوە کە لە ئۆپەراسیۆنەکەدا، پاڵپشتی ئاسمانیی لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی عێراقەوە دابین کراوە.
لە راگەیەندراوەکەدا، ئەوەیش خراوەتەڕوو کە ئامانج لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەکە، پاکسازیکردنی ناوچەکەیە لە پاشماوەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش.
وێڕای ئەوەی عێراق لە ساڵی 2017دا، سەرکەوتنی بەسەر رێکخراوی تیرۆریستیی داعش و کۆنترۆڵکردنەوەی تەواوی رووبەری ئەو خاکەی کە رێکخراوەکە لە ھاوینی 2014دا دەستی بەسەردا گرت راگەیاندووە، بەڵام تا ئێستا رێکخراوەکە لە رێگەی پاشماوە و شانە نووستووەکانی ناو بەناو کردەی تیرۆریستی ئەنجام دەدات، بەتایبەتیش لە ناوچەکانی سەربە پارێزگاکانی نەینەوا، کەرکووک، سەڵاحەددین، دیالە و ئەنبار.
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.