Erbil 38°C دووشەممە 16 شوبات 01:17

کۆمیسیۆن له‌سه‌ر ئه‌نجامی کۆتایی هه‌ڵبژاردن راگه‌یاندراوێکی بڵاوکرده‌وه‌

کوردستان TV
100%


کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە عێراق رایگەیاند، ھانی ھەمووان دەدات کە بۆ راگەیاندنی ئەنجامە کۆتاییەکانی ھەڵبژاردنەکان، پشت بە ماڵپەڕ و پەیجە فەرمییە کۆمەڵایەتییەکانی کۆمیسیۆن ببەستن.
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان راگەیەندراوێکی لەوبارەیەوە بڵاوکردەوە و تیایدا ھاتووە: ھەندێک بەڵگەنامە بەناوی ئەنجامە کۆتاییەکانی ھەڵبژاردنەکان لە ژمارەیەک میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە، بەڵام ھانی ھەمووان دەدەین کە بۆ راگەیاندنی ئەنجامە کۆتاییەکانی ھەڵبژاردنەکان، پشت بە ماڵپەڕ، پەیجە کۆمەڵایەتییەکان و راگەیەندراوە فەرمییەکانی کۆمیسیۆن ببەستن.
پێشتر لە ژمارەیەک میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، ئەوە بڵاوکرایەوە کە کۆمیسیۆن ئەنجامە کۆتاییەکانی ھەڵبژاردنەکانی راگەیاندووە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.