Erbil 38°C شەممە 20 حوزەیران 14:16

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ژمارەیەک وەبەرهێنەر دەکات

کوردستان TV
100%

 

ئەمڕۆ سێشەممە 30 ی نۆڤێمبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ژمارەیەک وەبەرهێنەر کرد کە بڕیاریانداوە لە سەر ئەرکی خۆیان 10 قوتابخانە لە ناو شار و سنووری پارێزگای هەولێر دروست بکەن.

سەرۆکی حکوومەت وێڕای دەستخۆشی و پێزانین بۆ دەستپێشخەری ئەو وەبەرهێنەرانە، ڕۆڵی کەرتی تایبەتی لە پرۆسە بنیاتنانی ژێرخانێکی بەهێز بۆ هەرێمی کوردستان بەرز نرخاند .

سەرۆکی حکوومەت دووپاتی کردەوە کە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گرینگییەکی زۆر بە خوێندن و فێرکردن دەدات، بۆ ئەم مەبەستەش جیا لە دروستکردنی قوتابخانە و خوێندنگەی هاوچەرخ، پێویستە بایەخ بە دروستکردن و پەروەردەکردنی مرۆڤی بەتوانا و لێهاتوو و نیشتمانپەروەریش بدرێت و هەموومان کار بۆ زیاتر پێشخستنی کوردستان بکەین لە هەموو بوارەکاندا.

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.