موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكی ڕه‌وتی سه‌در سوپاسی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كرد كه ئه‌مڕۆ سێشه‌م ئه‌نجامه‌كانی كۆتایی هه‌ڵبژاردنه پێشوه‌خته‌كه‌ی په‌رله‌مانی عێراقی ڕاگه‌یاند.
موقته‌دا سه‌در له تویتێكدا ته‌نیا 3 وشه‌ی نووسیوه كه ئه‌ویش "سوپاس بۆ كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان"ه.
جێی باسه ئه‌مڕۆ سێشه‌م كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراقی ئاشكرا كرد كه تێیدا ڕه‌وتی سه‌در به سه‌رۆكایه‌تی موقته‌دا سه‌در وه‌ك براوه‌ی یه‌كه‌م 73 كورسی په‌رله‌مانی به‌ده‌ستهێنابوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.