نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان هێشتا داده‌به‌زێت و ئه‌مڕۆ سێشه‌م به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت له خوار 70 دۆلار دیاری كرا.
ئه‌مه یه‌كه‌مجاره له ماوه‌ی 3 مانگی ڕابردوودا نرخی نه‌وت به‌مشێوه‌یه دابه‌زێت.
سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مرۆ سێشه‌م نرخ هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت به 69.84 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه كرا، واته نرخه‌كه به ڕێژه‌ی 4.63% دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه بینی، هه‌روه‌ها نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی تێكساسی ئه‌مه‌ریكاش 4.45% دابه‌زی و بووه 66.84 دۆلار.
هۆكاری دابه‌زینی نرخی به‌رمیلی نه‌وت به‌هۆی ته‌شه‌نه‌كردنی جۆری گۆڕاوی ڤایرۆسی كۆڕۆنا (ئۆمیكڕۆن)ه كه خه‌ریكه له هه‌موو ئه‌وروپا بڵاو ده‌بێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.