ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌م وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی سه‌رپشك كرد بۆ ئه‌نجامدانی خولی سێیه‌م ئه‌زموونه‌كانی پۆلی سێیه‌می ناوه‌ندی بۆ ساڵی خوێندنی 2020-2021.
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرای كرد: ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ڕه‌زامه‌ندی نیشان دا له سه‌رپشككردنی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بۆ ئه‌نجامدانی خولی سێیه‌می ئه‌زموونه‌كان بۆ ئه‌و قوتابییانه‌ی كه له پۆلی سێیه‌می ناوه‌ندی كه‌وتوون له ساڵی خوێندنی 2020-2021.
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئه‌م سه‌رپشككردنه ته‌نیا بۆ ساڵی خوێندنی 2020-2021 ده‌بێت.
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌دا وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی سه‌رپشككرد بۆ ئه‌نجامدانی خولی سێیه‌می ئه‌زموونه‌كان بۆ ئه‌و قوتابییانه‌ی كه له پۆلی سێیه‌می ناوه‌ندیدا ده‌رنه‌چوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.