Erbil 38°C شەممە 20 حوزەیران 12:56

گه‌رمیان.. لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا شۆفێرێک گیانی لەدەست دا

کوردستان TV
100%

 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گه‌رمیان له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كرد، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەمە لەسەر ڕێگای ناحییەی قۆرەتوو - صالح ئاغا ڕووداوێکی هاتووچۆ لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی سیراتۆ - گه‌ڵابەی بارهەڵگر ڕووی دا.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: لە ئەنجامی ڕووداوه‌كه‌دا شۆفێری سیراتۆکە بەناوی (محه‌مه‌د نەجیب ساڵح) لەدایکبووی 1961 دانیشتووی قەزای کەلار پیشە پۆلیسی کارەبا، گیانی لەدەست دا.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گه‌رمیان ڕاشیگه‌یاند: لە ئێستادا لە بنکەی پۆلیسی نەخۆشخانەی کەلار پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕووداوه‌كه‌ کراوەتەوە و شۆفێری بارهەڵگرەکەش بە بڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 24ی هاتووچۆ بەندکراوە.

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.