گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌باره‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاو كرده‌وه و تێیدا باس له‌وه ده‌كات كه دوو كورسی په‌رله‌مانیان به تاڵان بردراون.
مه‌حموود محه‌مه‌د گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا جه‌ختیش ده‌كاته‌وه كه دوای ئەنجامدانی کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی ھەڵوێستی پارتی لەبارەی ئەم کارە ناڕەوایە ڕادەگەیەنن.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان:-
دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەلایەن کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان، بۆمان دەرکەوت دوو کورسی کە ئیستحقاقی یاسایی دوو کاندیدی پارتیمان بوون لە پارێزگاکانی ھەولێر و نەینەوا بەتاڵان بردراون، بۆیە لە دوای ئەنجامدانی کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی ھەڵوێستی پارتیمان لەبارەی ئەم کارە ناڕەوایە ڕادەگەیەنین.
مەحموود محەمەد
گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان
٣٠ـی ١١ـی ٢٠٢١
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.