به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئاشكرای كرد، ڕه‌نگه بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ ڕابگه‌یه‌ننه‌وه ئه‌گه‌ر ڤایرۆسی گۆڕاوی جۆری ئۆمیكڕۆن بگاته وڵات و به‌شێوه‌یه‌كی مه‌ترسیدار بڵاو ببێته‌وه.
ڕیاز عه‌بدولئه‌میر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق بۆ ئاژانسی دهنگوباسی عێراق (واع) ڕایگه‌یاند: تاكه ڕێگه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌موو ڤایرۆسه گۆڕاوه‌كانی كۆڕۆنا جێبه‌جێكردنی ڕێنماییه‌كانی خۆپارێزی و وه‌گرتنی ڤاكسینه. جه‌ختیشی كرده‌وه كه تا ئێستا زانیارییه‌كی دروست له‌سه‌ر مه‌ترسییه‌كانی ڤایرۆسی گۆڕاوی جۆری ئۆمیكڕۆن و خێرایی بڵاوبوونه‌وه‌ی نییه، بۆیه تاكه ڕێگه بۆ به‌رگریكردن لێی وه‌گرتنی ڤاكسینه.
ڕاشیگه‌یاند: پێویسته ڕێژه‌ی وه‌رگرتنی ڤاكسین زیاد ببێت، هه‌روه‌ها پێویستیشه هاووڵاتییان سه‌رجه‌م ڕێنماییه‌كانی وه‌ك به‌ستنی ماسك و دووركه‌وتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و شۆردنی ده‌ست به‌ته‌واوی جێبه‌جێ بكه‌ن.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌موو ڕێكارێك ده‌سه‌پێنێ بۆ ڕێگریكردن له گه‌یشتنی جۆره گۆڕاوه‌كه‌ی ڤایرۆسی ئۆمیكڕۆن بۆ نێو خاكی عێراق یه‌كێك له‌وانه‌ش سنوورداركردنی گهشتهكانه بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ی كه ڤایرۆسه‌كه‌یان تێدا بڵاو بووه‌ته‌وه.
ڕیاز عه‌بدولئه‌میر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئه‌گه‌ر خوانه‌خواسته ڤایرۆسه‌كه گه‌یشته وڵات و بڵاو بووه‌وه، ناچار ده‌بن هه‌موو ڕێكارێكی خۆپارێزی بسه‌پێنن یه‌كێك له‌وانه‌ش دووباره گه‌ڕانه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆیه له ته‌واوی شار و شارۆچه‌كه‌كان.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق چه‌ند ڕۆژێك پێش ئێستا ڕایگه‌یاندبوو كه ئامێری ته‌ندروستی ته‌واویان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ڤایرۆسی گۆڕاوی جۆری ئۆمیكڕۆن دیاری بكه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.