بڕیاره سبه‌ی چوارشه‌م نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆكی ڕووسیا سه‌ردانی هه‌ولێر بكات و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكوومه‌ت كۆ ببێته‌وه.
پێش نیوه‌ڕۆی سبه‌ی چوارشه‌م میخائیل بۆ‌گدانۆڤ نوێنەری تایبەتی ڤلادیمێر پووتین سەرۆکی ڕووسیا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیا ده‌گاته فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر.
لەو سەردانەدا میخائیل بۆگدانۆف لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکوومەتی هەرێم و بەرپرسانی باڵای هەرێم کۆ دەبێته‌وه.
پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان لەبوارە جیاجیاکان و بیروڕا گۆڕینەوە لەسەر پرسە هەنووکەییەکان، ته‌وه‌ری سه‌رەکی دیدار و کۆبوونەوەکان دەبن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.