وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه رایگه‌یاند: هەوڵەکان بۆ بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای سەردەمیانە بۆ نۆژەنکردنەوەی رێگاوبانەکانی هەرێمی کوردستان دەخرێتەگەڕ .
له راگه‌یاندراوێكدا، وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێ كردنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه: بەمەبەستی دانانی سیستەمێکی گونجاو و پشتبەستو بە تازەترین تەکنەلۆژیای سەردەم بۆ بواری چاکردنەوەو نۆژەنکردنەوەی رێگاوبان سیمینارێک لە دیوانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن بەڕێوەچو.
وه‌زاره‌ت راشیدهگهێنێت: رۆژی سێشه‌ممه 30 ى 11 ى 2021 ، بەئامادەبوونی ھەریەکە لە ئاگرین عەبدوڵا بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن بۆ کاروباری رێگاوبان وژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی دیكه‌ی وه‌زاره‌ته‌وه ، لەرێگای نیشاندانی ئەنجامەکانی ئامێری پڕۆفیلۆمیتەر کە هەڵدەستێ بەروپێوکردن و سکان کردنی رووکەشی شەقامەسەرەکیەکان و دەست نیشان کردنی رێژەی تێکچونی شەقامەکەدیاری دەکات و دواتر بەشێوەیەکی سۆفتوێر دەرئەنجامی روپێوەکە دەخاتەڕوو.
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تدا هاتووه: بەوپێیەش وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن دەتوانێت بەبوونی ئەو ئامێرە و پرۆگرامانە ریزبەندی گونجاو و گرینگ دابنێت بۆ چاکردنەوە و نۆژەنکردنەوەی رێگاوبانەکان لەسەر بنەمای تەکنیکی ئەندازیاری پێشکەوتوو.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.