سێ کۆڵبەری کورد بە تەقەی راستەوخۆی هێزە ئهمنییهكانی ئێران لە سنوری بانە بونەقوربانی.
رێکخراوی ههنگاو بۆ مافهكانی مرۆڤ بڵاویكردهوه، شەوی رابردوو کۆڵبەێکی خەڵکی بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەنی ئێران کوژرا و دوو کۆڵبەری دیکەش بریندار بوون.
رێكخراوهكه راشیدهگهێنێت، یەکێک لە کۆڵبەرەکان کە تەمەنی 19 ساڵە دوای ئەوەی وگواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە بە هۆی سەختی برینەکانیەوە گیانی لە دەست داوە.
هاوکات ئەو هێزە چەکدارانەی لە پایگای سنوری "هەنگەژاڵ"ی بانە نیشتەجێ کراون تەقەیان لە پۆلێک کۆڵبەر کردووە لە ئەنجامدا کۆڵبەرێکی تەمەن 33 ساڵ بە سەختی برینداربووە.
3 کۆڵبەری کورد بە تەقەی هێزە ئهمنییهکانی ئێران بونە قوربانی
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.