به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاو و ئاوه‌ڕۆی روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر پسووله‌ی كرێی ئاو یان خوێندنه‌وه‌ی پێوه‌ر بڵاوكرده‌وه.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه رایدهگهێنێت: هەر هاووڵاتییەك كاتێك هەست دەكات هەڵەیەك لە پسوولەی کرێی ئاو یان خوێندنەوەی پێوەرەكەی هەیە، پێویستە سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاو بكات و ڕوونكردنەوەی پێویستی پێدەدرێت و كێشەكەشی بۆ چارەسەر دەكرێت.
هه‌روه‌ها ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شده‌كه‌ن: بۆ ئەوەی چیتر موزایەدە بە هاووڵاتییانەوە نەكرێت، بە ڕاشكاوی ڕایدەگەیەنین کە هیچ هاوبەشێكی ئاو پارەی زیادەی لێ وەرناگیرێت و ئەوەی ئەو جۆرە بانگەشەیەش دەكات، بۆ موزایەدەی سیاسییە و دوورە لە ڕاستی.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاو و ئاوه‌ڕۆی هه‌ولێر راشیدهگهێنێت: لەو سۆنگەیەوە بۆ ڕای گشتی ڕادەگەیەنین كە هەر هاوبەشێكی ئاو ئەگەر هەرچەندیش ئاو بەكاربهێنێت و پارەیەكی زۆریشی بۆ بێتەوە، بۆ هەر مانگێك لە (45 هەزار دینار) زیاتری لێ وەرناگیرێت، وەك نموونە، ئەگەر هاوبەشێكی ئاو لە ماوەی مانگێكدا تەنانەت بە بەهای زیاتر لە 100 هەزار دیناریش ئاو بەكاربهێنێت، تەنیا 45 هەزار دینار دەدات، بەدەر لەوە هەر چییەك بگوترێت، ڕاست نییە.
داڕشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.