Erbil 38°C شەممە 20 حوزەیران 11:30

لە گه‌رمیان کچێک دوای یه‌ک رۆژ لە ونبوونی دۆزرایەوە

کوردستان TV
100%


پۆلیسی گه‌رمیان بڵاویكرده‌وه‌: ئەوکچەی دوێنێ لەماڵ دەرچوو بوو نەگەڕابوەوە ، دۆزرایەوەو ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە.
له‌ راگه‌یاندراوێكدا، مقه‌ده‌می مافپه‌روه‌ر عه‌لی جه‌مال قدووری به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان بڵاویكرده‌وه‌: دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو پۆستێکمان لەسەر ونبوونی کچێکی تەمەن 17 ساڵان کرد کە کەسوکاری سکاڵایان هێنایەلای پۆلیس و ئاگاداریان کردین کەلە کاتژمێر (11) نیوەڕۆ کچەکەیان لەماڵ دەرچوەو نەگەڕاوەتەوە ، دوای لێکۆڵینەوەو بەدواداچوون بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان توانیان ناوبراو بدۆزنەوە.
راشیده‌گه‌ێنێت:  دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا دەرکەوت ناوبراو نەخۆشی دەرونی هەیەو ون بونی پەیوەندی بەکێشەی خێزانی و هیچ کێشەیەکی ترەوە نیە و شەوی ڕابردوو لەماڵێکی پارێزراو بوەو کەسوکاری سکاڵایان لەدژی هیچ کەسێک نیە دوای دڵنیابوون لەنەبونی هیچ کێشەیەک لەلایەن پۆلیسی بەشی نەهێشتنی تاوانی گەرمیانەوە بەبڕیاری دادوەر ڕادەستی خانەوادەکەی کرایەوە.
.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.