Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 02:15

تورکیا.. بەهۆی باهۆزێکی بەهێزەوە 5 کەس گیانیان لە دەستدا و 63 کەسی دیکەش بریندار بوون

کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ چوارشەممە 1-12-2021، وەزارەتی تەندروستیی تورکیا رایگەیاند، بەهۆی ئەو باهۆزە بەهێزەوە کە لە رۆژانی دووشەممە و سێشەممە ناوچەی دەریای مەڕمەڕی لە باکووری رۆژئاوای وڵات گرتەوە و خێراییەکەی گەیشتە 130 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا بووە هۆی لەبن دەرهێنانی درەخت و فڕینی رووی باڵەخانە و ماڵەکان و داڕووخانی چەند تاوەرێک لە چەند شارێکی ناوچەی مەڕمەڕ لەنێوانیانشدا ئیستەنبووڵ و، وەرگەڕانی چەند کەشتییەک لە بەندەرەکان.
بە گوێرەی ئاژانسی "فڕانس پرێس" فەخرەدین قۆچە، وەزیری تەندروستیی تورکیا لە تویتێکدا لەسەر هەژماری "تویتەر" گوتی: "بەهۆی ئەو کارەساتە کە باهۆز لە ناوچەی مەڕمەڕە نایەوە 5 کەس گیانیان لە دەست دا و 63 کەسی دیکەش بریندار بوون.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.