Erbil 38°C دووشەممە 18 تشرینی دووەم 03:46

تاوانی ئه‌و عێراقییه‌ی له‌ ئه‌ڵمانیا سزای تاهه‌تایه‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا

کوردستان TV
100%

 

دادگای ئه‌ڵمانیا ئه‌مڕۆ چوارشه‌م سزای زیندانیكردنی تاهه‌تایه‌ به‌سه‌ر كه‌سێكی عێراقی ئه‌ندامی ڕێكخراوی تیرۆرستی داعش سه‌پاند دوای ئه‌وه‌ی تۆمه‌تباری كرد به‌ ئه‌نجامدانی تاوانی جینۆساید به‌رامبه‌ر یه‌زیدییه‌كان، هه‌روه‌ها پێشتریش ژنه‌كه‌ی به‌ 10 ساڵ زیندانیكردن سزا درابوو.

دادگای فڕانكفۆرت له‌ ئه‌ڵمانیا ئه‌مڕۆ سێشه‌م سزای زیندانیكردنی تاهه‌تایه‌ی سه‌پاند به‌سه‌ر ته‌ها ئه‌ڵج له‌‌ دۆسییه‌ی كوشتنی منداڵێكی یه‌زیدی، داده‌وه‌ری دادگاكه‌ تۆمه‌تباره‌كه‌ی به‌ ئه‌نجامدانی جینۆساید و تاوانی دژی مرۆڤایه‌تی تۆمه‌تبار كرد.

كریستۆف كۆلله‌ر كه‌ سه‌رۆكی دادگاكه‌بوو، جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ قێزه‌وه‌نترین تاوان بووه‌ له‌ جیهاندا به‌رامبه‌ر ئێزیدییه‌كان كرابێت له‌لایه‌ن ڕێكخراوی تیرۆرستی داعشه‌وه‌، ئه‌م تاوانه‌ش ده‌چێته‌ قالبی جینۆساید و له‌ناوبردنی گشتی یه‌زیدییه‌كان.  

مانگێك پێش ئێستا ژنی تاوانباره‌كه‌ به‌ناوی جنیڤه‌ر ده‌بلیوو به‌هه‌مانشێوه‌ به‌هۆی هه‌بوونی ده‌ست له‌ تاوانه‌كه‌، سزای زیندانیكردنی 10 ساڵی به‌سه‌ردا سه‌پێنرابوو.

دایكی ئه‌و منداڵه‌ یه‌زیدییه‌كه‌، ئه‌مڕۆ له‌ دادگا ئاماده‌بوو و ڕایگه‌یاندبوو كه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی منداڵه‌ بچووكه‌كه‌ی شه‌و له‌نێو شوێنی نووستن میزی به‌خۆیدا كردبوو، تاوانبار سزا و ئازارێكی زۆری دابوو و ناچاری كردبوو به‌ چله‌ی هاوینی له‌ پله‌ی گه‌رمی‌ سه‌رووی 50 پله‌ له‌ ساڵی 2015 له‌ ده‌ره‌وه‌ بیهێڵێته‌وه‌‌ و هه‌ر به‌هۆی ئه‌مه‌شه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستدابوو.

جگه‌ له‌وه‌ تاونباره‌كه‌ چه‌ندن تاوانی تری ده‌رهه‌ق به‌ یه‌زیدییه‌كان كردبوو و ده‌ستی هه‌بوو له‌ جینۆسایدكردنی یه‌زیدییه‌كان.

جێی باسه‌ ته‌های تاوانبار له‌ ئایاری ساڵی 2019 له‌ وڵاتی یۆنان ده‌ستگیركرابوو و ڕه‌وانه‌ی ئه‌ڵمانیا كرابووه‌وه‌.

 

 

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.