قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ كاریگه‌ری خراپ له‌سه‌ر ئابووری و جووله‌ی هاووڵاتییان به‌جێده‌هێڵێت، بۆیه جارێكی تر دووباره‌ی ناكه‌ینه‌وه، ئه‌مه لێدوانی وه‌زیری ناوخۆی عێراق بوو.
هانی ئه‌لعیقابی وه‌زیری ته‌ندورستی عێراق ڕایگه‌یاند: ڕۆژانه ڕێژه‌ی وه‌رگرتنی ڤاكسین له‌لایه‌ن هاووڵاتییانه‌وه زیاد ده‌بێت و ئێستا ڕۆژانه 110 هه‌زار كه‌س ڤاكسین وه‌رده‌گرن. جه‌ختیشی كرده‌وه كه به‌كۆی گشتی ئێستا 8 ملیۆن كه‌س له عێراق ڤاكسینی یه‌كه‌میان وه‌رگرتووه و 5 ملیۆن كه‌سی تریش ڤاكسینی دووه‌میان وه‌رگرتووه.
ڕاشیگه‌یاند: گرینگ‌ترین شت ئێستا ئه‌وه‌یه كه‌مترین تووشبووی كۆرۆنامان هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین ڕێژه‌ی وه‌رگرتنی ڤاكسین لێ بده‌ین، تا له دۆخێكی باشدابین ئه‌گه‌ر شه‌پۆڵی چواره‌می كۆڕۆنا گه‌یشته عێراق. جه‌ختیشی كرده‌وه كه زۆرینه‌ی وڵات ئێستا له‌نێو شه‌پۆڵی چواره‌می كۆڕۆنان، هه‌روه‌ها كه‌شه‌كه له ئه‌فریقیای باشوور زۆر خرایه، هه‌روه‌ها چه‌ند وڵاتێكی ئه‌وروپاش ئێستا له‌نێو شه‌پۆڵی پێنجه‌من.
له‌باره‌ی ڕاگه‌یاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆش، هانی ئه‌لعیقابی ڕایگه‌یاند: قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ بووه به‌شێك له ڕابردوو، ئێستا زۆرێك له وڵاتانی جیهان خۆیان به دوور ده‌گرن له قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ، چونكه كاریگه‌ری خراپ له‌سه‌ر ئابووری و جووله‌ی هاووڵاتییان دروست ده‌كات.
وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق ئاشكراشی كرد كه له شه‌پۆڵی یه‌كه‌م و دووه‌می كۆڕۆنا قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ به‌هۆی ئه‌وه بوو كه ڤاكسین به‌رده‌ست نه‌بوو، به‌ڵام ئێستا ده‌توانن هاووڵاتییان بپارێزن بێ ئه‌وه‌ی قه‌ده‌غه ڕابگه‌یه‌نن.
سه‌باره‌ت به پڕۆسه‌ی خوێندنیش، ڕایگه‌یاند: به بڕیاری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ساڵی خوێندن به‌رده‌وامه، ئێمه‌ش له ڕێگه‌ی تیمه پزیشكییه‌كان چاودێری دۆخی قوتابی و مامۆستایان ده‌كه‌ین، هه‌روه‌ها ڤاكسین بۆ قوتابییانی زانكۆ و په‌یمانگاكان ئاماده كراوه، بۆ نموونه له زانكۆی به‌غدا 90%ی قوتابییان ڤاكسینیان وه‌رگرتووه. جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئه‌وان هه‌فتانه به‌شێوه‌ی هه‌ڕه‌مه‌كی پشكنین له زانكۆكان ئه‌نجام ده‌ده‌ن و تا ئێستاش هیچ قوتابییه‌ك تووشی ڤایرۆسی كۆڕۆنا نه‌بووه.
ئه‌م لێدوانه‌ی وه‌زیری ته‌ندروستی له‌كاتێكدایه كه دوێنێ سێشه‌م ڕیاز عه‌بدولئه‌میر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ڕایگه‌یاندبوو كه ئه‌گه‌ر ڤایرۆسی گۆڕاوی ئۆمیكڕۆن بگاته عێراق و دۆخی ته‌ندروستی هاووڵاتییان و وڵات خراپ و مه‌ترسیدار بێت، ڕه‌نگه ناچاربن قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ ڕابگه‌یه‌ننه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.