Erbil 38°C شەممە 20 حوزەیران 09:59

یەکەم حاڵەتی ڤایرۆسە گۆڕاوەکەی کۆڕۆنا لە سعوودیە تۆمار کرا

کوردستان TV
100%

 

تەندروستی سعوودیە یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسە گۆڕاوەکەی کۆڕۆنا کە لە باشووری ئەفریقیا سەریهەڵدا، ڕاگه‌یاند.

وەزارەتی تەندروستی سعوودیە ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند: حاڵەتێکی ڤایرۆسی ئۆمیكڕۆن لە سعوودیە تۆمار کرا و تووشبووەکە و ئەوانەی بەرکەوتەیان لەگەڵی هەبووە کەرەنتین کراون.

هەروەها ڕایگەیاند: تووشبووەکە هاووڵاتییەکی وڵاتانی باکووری ئەفریقیایە و ئەمەش یەکەم حاڵەتە لەنێو وڵاتانی کەنداو تۆمار بکرێت.

هەروەها تەندروستی سعوودیە داوای لە خەڵکی وڵاتەکەی كرد کە ڤاکسین بەکاربهێنن و پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەکان بن بۆ ڕووبەڕووبەنەوە و خۆپاراستن لە ڤایرۆسە نوێیەکە.

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.