وه‌زاره‌تی ژینگه‌ی عێراق ئه‌مڕۆ چوارشه‌م واده‌یه‌كی بۆ كۆتاهاتنی یه‌كجاری مین و پاشماوه‌كانی شه‌ڕی له وڵات ڕاگه‌یاند.
جاسم فه‌لاحی وه‌زیری ژینگه‌ی عێراق ڕایگه‌یاند: به‌داخه‌وه به‌هۆی شه‌ڕ و ئاڵۆزییه‌كانی چه‌ندین ساڵی ڕابردوو، عێراق بووه‌ته یه‌كه‌م وڵات له ڕووی پیسبوونی ژینگه‌كه‌ی به مین و بۆمبی چێنراو و پاشماوه‌كانی شه‌ڕ. جه‌ختیشی كرده‌وه كه وه‌زاره‌ته‌كه‌یان زانیاری ته‌واوی له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و شوێنانه هه‌یه كه مین و پاشماوه‌كانی شه‌ڕی تێدایه.
ڕاشیگه‌یاند: هه‌ماهه‌نگی به‌دره‌وامییان له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری مین هه‌یه، هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن وڵاتانی بیانیشه‌وه هاوكاری ده‌كرێن به‌هۆی كه‌می تواناكانی عێراق و كه‌می ئه‌و بودجه‌یه‌ی كه بۆ له‌ناوبردنی یه‌كجاری مین دانراوه.
جاسم فه‌لاحی هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: بڕیاربوو له ساڵی 2018 عێراق به‌ته‌واوی خاوێن بكرابووایه‌وه له مین و پاشماوه‌كانی جه‌نگ، به‌هۆی به‌ڵام هاتنی ڕێكخراوی تیرۆرستی داعش كاره‌كه دواخرا.
وه‌زیری ژینگه‌ی عێراق جه‌ختیشی كرده‌وه كه به‌هۆی زیاتربوونی پاشماوه‌كانی جه‌نگ له‌سه‌رده‌می شه‌ڕه‌كانی دژ به چه‌كدارانی داعش، ئێستا بڕیاردراوه و پلانی بۆ داڕێژراوه له ساڵی 2028 خاكی عێراق له باكور تا باشوور به‌ته‌واوی له مین پاكبكرێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.