Erbil 38°C شەممە 20 حوزەیران 08:27

وەزیری کارەبای عێراق: ئەزموونی کاره‌بای هه‌رێم جیاواز و سەرکەوتووە سوودی لێ وەرده‌گرین

کوردستان TV
100%


وەزیری کارەبای عێراق رایگه‌یاند: پلان و بەرنامەکانی وەزارەتی کارەبای هەرێم ئەزموونێکی جیاوازو سەرکەوتووەو هەوڵ دەدەین سوودی لێ وەربگرین.
له‌ راگه‌یاندراوێكدا، وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌: کەمال محه‌ممه‌د ساڵح وەزیری کارەبا لە بەغدا لەگەڵ عادل کەریم وەزیری کارەبای عێراق کۆبووەو باس لەگۆڕینەوەی شارەزایی و سوود وەرگرتن لەتواناکان کرا بەتایبەتی لە بواری بەرهەمهێنان و دابەشکردنی کارەبادا.
له‌ راگه‌یاندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی كاره‌بادا هاتووه‌:  له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ئه‌م بڕیارانه‌ی خواره‌وه‌ درا: 
- گەیاندنی خێرای کارەبا بۆ گوندو ناوچەکانی ماددەی 140.
-دانانی بەرنامەو پلان بۆ ڕێگرتن لە تەقاندنەوەی تاوەرەکانی کارەبا و خێراچاککردنەوەی.
- دانانی وێستگەی کارەبا لە بری وێستگەکانی مۆبایلی کارەبا.
- سوود وەرگرتنی هەرێم لەو قەرزە دەرەکیانەی کەعێراق بۆ بونیاتنانی ژێرخانی کارەبا وەری دەگرێت.
- عێراق سوود لە ئەزموونی سەرکەوتووی دانانی پێوەری زیرەک لەهەرێم وەردەگرێت.
- بەکارهێنانی ڕێژەیەک لە داهاتی کارەبا بەهاوشێوەی هەرێم بۆ پرۆژەو پێشخستنی کەرتی کارەبا.
- فراوانکردنی سیستەمی سکادا بۆ کۆنترۆڵکردن و بەڕێوەبردنی سیستەمی کارەبا.
-بەشداریکردنی فەرمانبەرانی کارەبای هەرێم لە کۆنگرەو کۆنفرانسە ناوخۆیی و نێودەوڵەتیەکانی پەیوەندار بە کارەباو وزە.
رۆژی 30 ى 11 ى 2021 ، كه‌مال محه‌ممه‌د ساڵح وەزیری كارەبا بە یاوەری شاندێكی وەزارەت  گه‌یشته‌  به‌غدا و  لەگەڵ عادل كەریم وەزیری كارەبای عێراق كۆبۆوه‌ . 
دواتر له‌ راگه‌یاندراوێكدا، وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌: لە كۆبوونەوەكەدا بەدواداچوون بۆ ئەو پرس و بابەتانە كرا  كە لە سەردانی رۆژی (2021/11/18) وەزیری کارەبای عێراق بۆ هەولێر گفتوگۆی لەبارەوە كرابوون، لەوانە:
- چۆنییەتییەتی سوود وەرگرتن لەتواناكانی یەكتر، 
- جێبەجێكردنی ژمارەیەك پرۆژە لە ناوچەكانی ماددەی 140، 
- بەهێزكردنی گواستنەوەی كارەبا، 
- جێبەجێكردنی ژمارەیەك پرۆژەی بەرهەمهێنانی كارەبا لەرێگەی گازی بەفیڕۆچووی كێڵگە نەوتییەكان هاوشێوەی وێستگەی بەرهەمهێنانی كارەبای گەرمیان، 
- دابینكردنی سوتەمەنی بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبای هەرێم
- بەشداریكردنی وەزارەت لە كۆنگرە و كۆنفرانسە نێودەوڵەتییەكانی وزە، 
- هەنگاوەكانی جێبەبەجێكردنی چەند وێستگەیەكی گواستنەوەی كارەبا لە شێخان و چەند ناوچەیەكی دیكە.

شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.