کۆڵبەێکی خەڵکی بانە بە تەقەی راستەوخۆی هێزه ئهمنییهكانی ئێران کوژرا و دوو کۆڵبەری دیکەش بریندار بوون.
رێكخراوی ههنگاو بۆ مافهكانی مرۆڤ بڵاویكردهوه، ئێوارەی رۆژی سێشەممه هێزەكانی سوپای پاسداران لە سەر سنووری چۆمانی بانە تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و دو کۆڵبەر ناوەکانی عادڵ عەلیپوور و یاسین ئەمین پوور کە هەردوویان خەڵکی گوندی سەرسول-ی بانە بوون بریندار کراون.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار عادڵ عەلیپوور، تەمەن 19 ساڵ دوای ئەوەی گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە بە هۆی سەختی برینەکانیەوە گیانی لە دەست داوە.
هاوکات ئەو هێزە ئهمنیانه لە پایگای سنووری هەنگەژاڵ-ی بانە نیشتەجێ کراون تەقەیان لە پۆلێک کۆڵبەر کردووە لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بە ناوی فەرەیدون محەمەدی تەمەن 33 ساڵ و خەڵکی گوندی گوێزلێ قاچی بە سەختی پێکراوە.
جێگای ئاماژەیە کە هێزەكانی سوپای پاسدارانی ئێران بە بێ هیچ جۆرە ئاگادارکردنەوەیەکی پێش وەختە تەقەیان لەم کردووە و دوو کۆڵبەری دیکە ئێستا لە نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیووبی شاری بانە لە ژێر چاوەدێریدان.
هێزه ئهمنییهکانی ئێران کۆڵبهرێکی کورد دهکوژن و دوانی دیکهش بریندار دهکهن
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.