Erbil 38°C پێنجشەممە 12 شوبات 22:01

له‌ پریمه‌رلیگدا چێڵسی سه‌رکه‌وتنی تۆمارکرد

کوردستان TV
100%


یانەی چێڵسی سەركەوتنێكی گرنگی لە هەفتەی چواردەمی خولی ئینگلتەرا بەدەستهێناو پارێزگاری لە پێشەنگی ڕیزبەندی خولەكە كر.
 ئەویش بە بردنەوەی لە دەرەوەی یاریگای خۆی لە یانەی واتفۆردی میوانداری بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك، لە خولەكی بیست ونۆدا، یاریزان ماسۆن ماونت گۆڵێكی بۆ چێڵسی تۆماركرد.
 پاشان هێرشبەری نێیجیری ئێمانوێل دێنیس گۆڵی بەرامبەری واتفۆردی لە خولەكی چلوسێ‌ بەدەستهێناو ئەنجامەكەی لە گێمی یەكەم یەكسان كردەوە، لە گێمی دووەم و لە خولەكی حەفتاودوودا، حەكیم زەیاشی مەغریبی گۆڵی دووەم و بردنەوەی بلوزی تۆماركردو سێ‌ خاڵی گرنگی بۆ میوانەكان مسۆگەركرد.
 بەم بردنەوەش كۆی خاڵەكانی چێڵسی لە سەرووی لیستی ڕیزبەندی یانەكان بۆ سی و سێ‌ خاڵ بەرزبووەوەو واتفۆردیش بە سێزدە خاڵ لە پلەی حەڤدەمی ڕیزبەند دێت .
 
 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.