به‌ئاماده‌بوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر، به‌یاوه‌ری هێمن قادر، جێگری پارێزگار و نه‌به‌زعه‌بدولحه‌مید، قائیمقامی ناوه‌ند، له‌درێژه‌ی كار‌و چالاكیه‌كانی هه‌ڵمه‌تی نیشتیمانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ئافره‌تان، به مه‌به‌ستی بره‌ودان به‌تواناكانی ئافره‌تان و پاڵپشتی ده‌ستڕه‌نگینیان، له هه‌ولێر پێشانگایه‌كی تایبه‌تی كاری ده‌ستی ئافره‌تانی كرده‌وه.
پارێزگاری هه‌ولێر دوای سه‌ردانیكردنی سه‌رجه‌م به‌شه‌كانی پێشانگاكه، ده‌ستخۆشی له به‌شداربوانی پێشانگاكه كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆخواستن .
ئا- كامران
.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.