Erbil 38°C دووشەممە 18 تشرینی دووەم 03:47

گوتەبێژی جێگری سەرۆکی ئەمریکا دەست لەکاردەکێشێتەوە

کوردستان TV
100%

سیمۆن ساندەرس کە لە پۆستی گوتەبێژی جێگری سەرۆکی ئەمریکا، کامالا هاریس و گەورە راوێژکاری ناوبراودا کار دەکات لە کۆتایی ئەمساڵدا دەست لەکاردەکێشێتەوە.
دوای ئەوەی کۆمەڵێک دەنگۆ بڵاوبوونەوە دەربارەی ئەوەی کە هاریس لە کابینەکەی جۆ بایدن-دا بێکار ماوەتەوە دووەم هەواڵی دەستلەکارکێشانەوە لە نووسینگەکەی کامالا هاریس-ەوە بڵاوبووەوە.
چەند سەرچاوەیەک کە لێدوانیان بۆ کەناڵەکانی ئەمریکا داوە، باسیان لەوە کردووە کە سیمۆن ساندەرس ماوەی سێ ساڵە لە نزیکەوە لەگەڵ کامالا هاریس کار دەکات، بەڵام لە کۆتایی ئەمساڵدا دەست لەکاردەکێشێتەوە.
ئەو سەرچاوانە بانگەشەی ئەوەشیان کردووە کە کامالا هاریس-یش ئاگاداری بڕیاری دەستلەکارکێشانەوەکەی سیمۆن ساندەرس-ە.
لە 14ی تشرینی دووەمدا کەناڵی "CNN" گوتارێکی بڵاوکردەوە کە تیایدا ئەوە خراوەتەڕوو، کامالا هاریس لە کابینەکەی بایدن-دا "بێکار" ماوەتەوە و تەنانەت پەراوێزیش خراوە. هەرچەندە کۆشکی سپی ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە، بەڵام راگەیاندنەکانی دیکەش دەنگۆی هاوشێوەیان لە بارەی کامالا هاریس بڵاوکردەوە.
دوای ئەم دەنگۆیانە و لە 19ی تشرینی دووەمی رابردوودا، بەڕێوبەری پەیوەندییەکانی کامالا هاریس، ئاشڵی ئیتیان ئەوەی ئاشکرا کرد کە لە کۆتایی مانگی کانوونی یەکەمدا، دەست لەکاردەکێشێتەوە. لە دوای ئەویش سیمۆن ساندەرس دووەم ناوە لە نووسینگەکەی کامالا هاریس کە دەنگۆی بڕیاری دەستلەکارکێشانەوەی بڵاوبووبێتەوە.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.