پۆلیسی سلێمانی رایگه‌یاند، مەمه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی ناوشار رۆژئاوا-بنكه‌ی پۆلیسی كوردسات تۆمه‌تبارێكیان دەستگیرکرد كه فێڵی له‌چه‌ند كه‌سێك كردبوو و بە بیانووی جیاواز پارەکەی نەداونه‌تێ.
بەرێوه‌بەرایەتی پۆلیسی سلێمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه: دوای سكاڵای چه‌ند هاوڵاتییه‌ك له‌سه‌ر تۆمه‌تبارێك كه چه‌ندین سه‌ر ئاژه‌ڵی لێكڕیون، به‌ڵام به‌فێل و بیانووی جیاواز پاره‌كه‌ی نه‌داونه‌تێ، هێزه‌كانی پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچوونیان بۆ دۆزینه‌وه و ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبار ده‌ستپێكردو پاش وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌ر، توانرا تۆمه‌تباره‌كه ده‌ستگیر بكرێت.
پۆلیسی سلێمانی راشیده‌گه‌ێنێت: له‌ئێستادا تۆمه‌تبار به‌بڕیاری دادوه‌رو به‌پێی مادده‌ی 456 له یاسای سزادان راگیراوه و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وامه.
پۆلیس راشیده‌گه‌ێنێت، تۆمه‌تباری ناوبراو پێشینه‌ی تری تاوانی هه‌یه‌و له‌سه‌ر هه‌مان تاوانی فێڵكردن له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه سكاڵای له‌سه‌ر تۆماركراوه و داواكراو بووه.
پۆلیسی سلێمانی: که‌سێک به تۆمه‌تی فێڵکردن له چه‌ند هاوڵاتییه‌ک ده‌ستگیرکرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.