مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌باره‌ت به ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی پرۆسه‌ی پێشوه‌خته‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق راگه‌یاندراوێكی بڵاوكرده‌وه.
مه‌كته‌بی سیاسی پارتی رایدهگهێنێت: پرۆسەی ھەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کە لە رێکەوتی ١٠ـی ١٠ـی ٢٠٢١ ئەنجامدرا، بە پاکی و دیموکراسییانە بەڕێوەچوو تا ئەو کاتەی بەبڕیاری سیاسی و دەستێوەردانی سەرۆک کۆمار و سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوەری ماوەی تانە لێدانەکان بە نایاسایی درێژکرایەوە، بەمەبەستی دەستکاری ئەنجامەکان لەبەرژەوەندی ھەندێک لایەنی دیاریکراو.
مه‌كته‌بی سیاسی ئاماژه بۆ ئهوهشدهكات: دوای ئەوەی لیژنەی یاسایی و تەکنیکی پارتیمان لەگەڵ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان و دەستەی دادوەری کۆبوونەوە، دەرکەوت تەواوی بەڵگەکانمان سەلمێنەری پێشێلکاری بوون، بۆیە ئێمە لە پارتی دیموکراتی کوردستان ئەم دەستێوەردان و گۆڕانکاری و پێشێلکارییانە رەتدەکەینەوە و داکۆکی لە مافی کاندید و دەنگدەران دەکەین و، بە پێویستیشی دەزانین مافی زەوتکراویان بۆ بگەڕێتەوە.
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه: لەو روانگەیەوە لەپێناو دادپەروەری و گێڕانەوەی ماف بۆ خاوەن مافەکان، بە ڕێکاری یاسایی بەردەوام دەبین لە ھەوڵەکانمان لەپێناو دەستەبەرکردنی ئەو مافانە و لابردنی پێشێلکارییەکان و، ھەنگاوەکانی داھاتووشمان لە کاتی خۆی دا رادەگەیەنین.
پارتی:بە دەستێوەردانی سەرۆککۆمار و سه‌رۆکی ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری ئەنجامەکانی هەڵبژاردن گۆڕدران
دەستێوەردان و گۆڕانکاری و پێشێلکارییانەكان له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردندا ڕەتدەکەینەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.