Erbil 38°C شەممە 20 حوزەیران 07:01

وەزیرى خوێندنى باڵا پشتیوانى بۆ مافى پێکهاتەکان دوپاتدەکاتەوە

کوردستان TV
100%


وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند: بەشداریکردنی ڕاستەقینەى پێکهاتەکان لە هەرێمی کوردستان پشتیوانییە بۆ بەهێزکردنی بنەماکانی دیموکراسی و رێزگرتن لە بایەخى حکومەتى هەرێمى کوردستان بە کلتور و بەهاکانى پێکەوە ژیان، بۆ ئەمەش پشتیوانى خۆى دوپاتکردەوە بۆ پەرەپێدانى خوێندن بە زمانى دایک لە قۆناغى پەروەردەوە تاکو خوێندنى باڵا.
ئەم جەختکردنەوەى د. ئارام محمد قادر، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى نیوەڕۆى ئەمڕۆ پێنجشەمە ڕێکەوتى (2021/12/2) لە میانى پێشوازیکردنى هات لە ئایندن مەعروف، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان.
لە دیدارێکدا کە بریکارى وەزارەت و ڕاوێژکارو بەڕێوەبەرانى گشتى ئامادەیبون، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان، کورتەیەکى لەبارەى رۆڵى پێکهاتەکان لە حکومەتى هەرێمى کوردستان خستەڕو، بۆ ئەمەش ئاماژەى بە هەوڵەکانیان کرد بەمەبەستى پشتیوانى کردن لە داواکارى و پێشنیازى پێکهاتەکان لە سێکتەرى خوێندنى باڵا لە کوردستان.
لەلایەن خۆیەوە وەزیرى خوێندنى باڵا  توێژینەوەى زانستى، دوپاتیکردەوە بەشداریکردنی ڕاستەقینەى پێکهاتەکان لە هەرێمی کوردستان پشتیوانییە بۆ بەهێزکردنی بنەماکانی دیموکراسی، بۆ ئەمەش هەمو هاوکارى و پشتیوانیەکى بۆ پەرەپێدانى خوێندن بە زمانى دایک لە قۆناغى پەروەردە تاکو خوێندنى باڵا لە زانکۆ و پەیمانگەکانى هەرێمى کوردستان دوپاتکردەوە. هەروەها پشتیوانیشى دەربڕى بۆ داوکارى و پێشنیازى بەشەکانى خوێندنى تایبەت بە پێکهاتەکان لە زانکۆکانى کوردستان بەمەبەستى بوژانەوەى زیاتریان.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.