ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م سه‌رۆكی ڕه‌وتی سه‌در له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له به‌غدا كۆبووه‌ته‌وه.
ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی عێراق بڵاویان كرده‌وه كه دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكی ڕه‌وتی سه‌در له شاری به‌غدا له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆبووه‌ته‌وه.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه موقته‌دا سه‌در پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له ماڵی هادی عامڕی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی كۆببووه‌وه.
ئه‌م كۆبوونه‌وانه‌ی موقته‌دا سه‌در له‌چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كانی ڕه‌وته‌كه‌ی دێت بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق دوای ئه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق وه‌ك لایه‌نی براوه‌ی یه‌كه‌م دیاری كرابوو به بردنه‌وه‌ی 73 كورسی په‌رله‌مانی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.