به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ئاشكرای كرد، له ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران توانرا ده‌ست به‌سه‌ر 17 كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ردا بگیرێ.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: ئەمڕۆ پێنجشه‌م لە دوای چاودێرییەکی ورد لەلایەن بنکەی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی سۆران سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان و بەهاوکاری بەڕێوەبەریەتیی ئاسایشی سۆران لە ناو شاری سۆران توانرا دەستبگیرێت بەسەر (17.400) حەڤدە کیلۆ و چوارسەد گرام ماددەی هۆشبەر له جۆری كریستاڵ.
ڕاشیگه‌یاند: لەگەڵ دەستگیرکردنی (3) تۆمەتبار بە ناوەکانی ( ح - ع - ب ) و ( ج - م ) و ( ه - م ).
جه‌ختیشی كرده‌وه كه تۆمەتبارەکان ڕەوانەی بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە کراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.