کەمێک لەمەوبەر کاروانێکی دیکەی کۆچبەرانی گیرخواردووی نێوان سنووری بێلاڕووسیا و پۆڵەندا گەیشتنەوه هەرێمی کوردستان کە ژمارەیان نزیکەی 430 کەس بوو.
لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دەرەوەی عێراق بڕیاری دا ئەو کۆچبەرانەی ئارەزوو دەکەن بگەڕێنەوە بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان خۆیان ناونووس بکەن بۆ گەڕاندنەوەیان لەسەر ئەرکی حکوومەت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە شەشەم کاروانی کۆچبەران گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و بەپێی ڕاگەیانراوی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ژمارەی کۆچبەرهكان 433 هاووڵاتی بووه.
جێی باسە تا ئێستا توانراوە نزیکەی 2 هەزار و 330 کۆچبەری گیرخواردووی سنوورەکانی نێوان بێلاڕووسیا و پۆڵەندا گەیشتوونەتە هەرێمی کوردستان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.