بەرێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر ئاگادارییهكی بڵاو كردهوه و تێیدا كاتی دهوامی فهرمانگهكهی دیاری كرد.
له ئاگادارییهكهی پاسپۆرتی ههولێردا هاتووه " ئاگاداری هاووڵاتییانی خۆشهویست دهکهینهوه کهوا سەرجەم مامەڵەکانی دەرهێنان و نوێکردنەوەو وەرگرتنەوەی پاسپۆرت لە سەرجەم نووسینگەکانی پاسپۆرت (نووسینگەی یەک - نووسینگەی دوو - نووسینگەی سۆران - نووسینگەی کۆیە)ی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر لە رۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی (05/12/2021) تاکو ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی (09/12/2021)، کاتی دەوامی فەرمی لە کاتژمێر (2:00)ی دوای نیوەرۆ تاکو (6:00)ی ئێوارەیە".
ههروهها هاتووه "داوا لە هاووڵاتییانی خۆشەویست دەکەین لەکاتی دیاریکراودا سەردانمان بکەن بە مەبەستی ڕاییکردنی مامەڵەکانیان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.