ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان ڕوو له دابه‌زین به‌رده‌وام بوو و له ده‌وروبه‌ری 67 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه كرابوو.
سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت نرخه‌كه‌ی 1.86% له‌ده‌ست دا و بووه 67.59 دۆلار، ئه‌مه له كاتێكدایه كه سه‌رله‌به‌یانییه‌كه‌ی نرخه‌كه‌ی گه‌یشتبووه 66.1 دۆلار.
به‌هه‌مانشێوه نرخی نه‌وتی تێكساسی ئه‌مه‌ریكاش 1.97% دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه بینی بوو و بووه 64.28 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك.
دابه‌زینی نرخی نه‌وت دوای ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ڕێكخراوی ئۆپیك پڵه‌س دێت كه تێیدا جه‌ختی له‌وه كردبووه‌وه كه له‌سه‌ر پلانی زیادكردنی به‌رهه‌مهێنانی 400 هه‌زار به‌رمیل ڕۆژانه‌ی نه‌وت له مانگی داهاتوو به‌رده‌وام ده‌بن.
ڕێكخراوی ئۆپیك پڵه‌س ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م كۆبووه‌وه له‌سه‌ر بارودۆخی نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهاندا، بێگومان بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی گۆڕاوی ئۆمیكڕۆنیش كاریگه‌ری گه‌وره‌ی هه‌بووه له‌سه‌ر دابه‌زینی نرخی نه‌وت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.