پۆلیسی شاری نیۆیۆڕكی ئه‌مه‌ریكا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م باره‌گای ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانی گه‌ماڕۆ دا، دوای ئه‌وه‌ی ئاگاداركرانه‌وه به بوونی كه‌سێكی چه‌كدار له‌به‌رده‌م ده‌رگای سه‌ره‌كی باره‌گاكه.
پاسه‌وانه تایبه‌تییه‌كانی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان داوای له هه‌موو هاووڵاتییان و فه‌رمانبه‌ران كرد له باره‌گاكه بمێننه‌وه و نه‌یه‌نه ده‌ره‌وه به‌هۆی بوونی مه‌ترسی له‌لایه‌ن كه‌سێكی چه‌كدار له‌به‌رده‌م ده‌رگای ڕێكخراوه‌كه‌یان.
لای خۆشییانه‌وه ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی ئه‌مه‌ریكا بڵاویان كرده‌وه: كه‌سێك له‌به‌رده‌م ده‌رگای ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان لووله‌ی ده‌مانچه‌ی له‌نێو ده‌می خۆی داناوه، پیاوانی پۆلیسیش هه‌وڵی گفتوگۆكردنی له‌گه‌ڵ ده‌ده‌ن.
ڕووداوه‌كه له كاتژمێر 11ی پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م به‌كاتی ئه‌مه‌ریكا ڕوویداوه و دوای ماوه‌یه‌ك توانراوه دۆخه‌كه كۆنتڕۆڵ بكرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.