سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ برینداربوونی سێ منداڵی ڕاگەیاند بەهۆی دەستکاریکردنی تەقەمەنییەوە، ئێستاش دۆخی تەندروستی منداڵەکان جێگیرە.
هەڵکەوت حەمە نەجم بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند: کەمێک پێش ئێستا لە گوندی هەڕێنەی ناحیەی سەنگاو سێ مناڵ لەلایەن تیمی تەندروستی و ئۆتۆمبێلی فریاکەوتنی یەکەی فریاکەوتنی خێرای 122ـەوە بەبرینداری گەیەنرانە سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ.
هەروەها ڕایگەیاند: منداڵەکان تەمەنیان لە نێوان 8-10-15 ساڵە و بەوتەی کەسوکاریان بەهۆی دەستکاریکردنی تەقەمەنییەوە برینداربوون.
بەڕێوەبەری سەنتەرەکە ئاماژەی بەوەش کرد کە ئێستا منداڵەکان لە ژێر چاودێری پزیشکیدان و هەروەها دۆخی تەندروستییان باشە و جێگیرە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.