Erbil 38°C شەممە 20 حوزەیران 05:33

کەشناسی هەرێم: سبەی پلەکانی گەرما دادەبەزن

کوردستان TV
100%

 

کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، سبەی هەینی ئاسمانی هەرێم ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش دادەبەزن.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند: سبه‌ى هه‌ينى ئاسمانى هه‌رێم ساماڵ ده‌بێت له‌گه‌ڵ په‌يدابوونى كه‌مێک په‌ڵه‌هه‌ور و پله‌كانى گه‌رما داده‌به‌زێت، له‌ ناوچه ‌شاخاویيه‌كانى باكوور و باكوورى ڕۆژهه‌ڵاتیش نزمترين پله‌كانى گه‌رما (0 بۆ 3 پلە ژێر سفر) سیلیزی ده‌بێت.

ڕاشیگەیاند: ئه‌گه‌رى دروستبوونى ته‌مێكى سووک هه‌يه‌ له‌ ڕۆژهه‌ڵات و باكوورى ڕۆژهه‌ڵاتى هه‌رێم له‌ كاته‌كانى دره‌نگانى شه‌و و به‌يانى زوودا.

هەروەها بەڕێوبەرایەتییەکە ڕێژەی بارانبارینی 12 کاتژمێری ڕابردووی هەندێک لە ناوچەکانی هەرێمی بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەی خوارەوەیە:-

 

سلێمانى 1.3 ملم

چەمچەماڵ 2.3 ملم

بارزان 4.6 ملم

بازیان 1.4 ملم

دەربەنیخان 11.6 ملم

دووکان 0.2 ملم

حاجی ئۆمەران 4.2 ملم

هەڵەبجە 9.6 ملم

هەڵشۆ 5.2 ملم

مەیدان 2.2 ملم

سۆران 6.0 ملم

پێنجوێن 9.4 ملم

ماوەت 3.8 ملم

قەڵادزێ 2.6 ملم

سمێلان 5.2 ملم

مێرگەسۆر 1.4 ملم

سیدەکان 6.2 ملم

چۆمان 1.4 ملم

ڕانیە 5.0 ملم

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.