وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری دا قه‌ده‌غه‌ی هاورده‌كردنی په‌تاته هه‌ڵبگرێ بۆ كۆنتڕۆڵكردنی نرخه‌كه‌ی.
بێگه‌ر تاڵه‌بانی وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو ڕایگه‌یاند: لەپێناو رەچاوکردنی بەرژەوەندی گشتی هاووڵاتییان و بەهۆی کەمبوونەوەی بەرهەمی پەتاتەی خۆماڵی (خواردن) لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان و بەمەبەستی کۆنترۆڵکردنی نرخەکەی کە رۆژ بە رۆژ لە بەرز بوونەوەدایە، بڕیارمان دا به هەڵگرتنی بڕیاری قەدەغە لەسەر بەرهەمی پەتاتەی خواردن و رێگەپێدان بە هاوردەکردنی لە دەرەوەی وڵات.
ئه‌م فه‌رمانه‌ی وه‌زیری كشتوكاڵ به فه‌رمانێكی وه‌زاری ده‌ركراوه كه ئیمزای بێگه‌رد تاڵه‌بانی له‌سه‌ره و سه‌رجه‌م لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی لێ ئاگاداركراوه‌ته‌وه.
وه‌زیری كشتوكاڵ ڕاشده‌گه‌یه‌نێت كه ئەم فەرمانە لەمڕۆ پێنجشه‌مه‌وه کاری پێدەکرێت، هه‌روه‌ها بۆ هەمان مەبەست نوسراویان ئاراستەی وەزارەتی دارایی و ئابووری کردووە بۆ مەبەستی ئەنجامدانی کاری پێویست و ئاگادارکردنەوەی لایەنی پەیوەندیدار .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.