بارەگای بارزانی دوو پەیامی سەرەخۆشی بڵاوکردەوە.
پەیامی سەرەخۆشی بارەگای بارزانی بۆ بەڕێز عەبدولقادر محەمەد ئەمین
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێز، كاك عەبدولقادر محەمەد ئەمین،
بەدڵگرانیەكی زۆرەوە هەوڵی كۆچی دوایی برای بەرێزتان كاكە حاجی(فائیق)مان بیست.
سەرەخۆشی ئاڕاستەی بەڕێزتان و خانەوادە تێكۆشەرەكەتان و تەواوی خزم و دۆست و كەسوكارتان و ئاشنایانتان دەكەین، خۆمان بەهاوبەشی خەمتان دەزانین.
لەخودای گەورە داواكارین گیانی خوالێخۆشبوو حاجی فائیق بەر دلۆڤانی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات و دڵنەوایی و ئارامی بە بەڕێزتان و خانەوادە و كەسوكارتان ببەخشێت.
انا للە و انا الیە راجعون
بارەگای بارزانی
2ی كانوونی یەكەمی 2021
………………………..
پەیامی سەرەخۆشی بارەگای بارزانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد لەلە
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەرێزان لەخانەوادەی ئەحمەد رەسوڵ رەواندزی،
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەی دڵسۆز و بەوەفای هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان كاكە(ئەحمەد رەسوڵ رەواندزی) ناسراو بە(ئەحمەد لەلە)مان بیست.
سەرەخۆشی ئاڕاستەی كوڕان و خانەوادە بەڕێز كوردپەروەرەكەتان و تەواوی كەسوكار و خزمانتان دەكەین، خۆمان بەهاوبەشی خەمتان دەزانین.
لە خودای مەزن داواكارین گیانی خوالێخۆشبوو كاكە ئەحمەد بەر رەحمەتی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات، دڵنەوایی و ئارامی بە خانەوادە و كەسوكار و خزمانتان ببەخشێت.
انا للە و انا الیە راجعون
بارەگای بارزانی
2ی كانوونی یەكەمی 2021
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.