په‌یامنێری كوردستان تیڤی ئاشكرای كرد، دوای هێرشه‌كه‌ی چه‌كدارانی داعش بۆ هه‌ردوو گوندی خدرجه و لهێبان، هه‌ر له چیای قه‌ره‌چووغ 7 پێشمه‌رگه‌ی تر به‌هۆی بۆمبی چێنراو شه‌هیدبوون.
كارزان كاكل په‌یامنێری كوردستان تیڤی له چیای قه‌ره‌چووغ و له شوێنی ڕووداوه‌كه ڕایگه‌یاند: دوای هێرشه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی چه‌كدارانی داعش، 7 پێشمه‌رگه‌ی فه‌رمانده‌یی هه‌ولێر به‌هۆی به‌ركه‌وتنی ئۆتۆمبێله سه‌ربازییه‌كه‌یان به ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبی چێنراوی چه‌كدارانی داعشه‌وه شه‌هیدبوون كه دوو له شه‌هیده‌كان ئه‌فسه‌رن.
جێی باسه ئه‌مشه‌و كاتژمێر نزیكی 9 چه‌ند چه‌كدارێكی داعش هێرشیان كردبووه سه‌ر هه‌ردوو گوندی خدرجه و لهێبان و به‌هۆیه‌وه 3 هاووڵاتی كه هه‌رسێك برای یه‌كتر له گوندی لهێبان شه‌هیدبوون، هه‌روه‌ها دوو پێشمه‌رگه‌ی تریش شه‌هیدببوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.