مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کاتی پێشوازی و کۆبوونەوەی لەگەڵ کەمال محەمەد ساڵح وەزیری کارەبای هەرێم، داوا لە وەزیری کارەبای فیدراڵ کرد لەبواری بەرهەمهێنان و پڕۆژەی پێوەری زیرەک سوود لە ئەزموونی هەرێمی کوردستان وەربگرن.
ههروهها داواشی كرد كه لە پێناو هاووڵاتییان و باشترکردنی دۆخی کارەبا، پەیوەندییەکانیان لهگهڵ وهزارهتی كارهبای حكوومهتی ههرێمی كوردستان بەهێزتر بکەن.
وەزیر کارەبا سەرنج و تێبینییەکانی گەیاندە سەرۆک وەزیرانی عێراق و ئامادەییشی بۆ پاڵپشتی وەزارەتی کارەبای عێراق لە چوارچێوەی هەماهەنگی و هاوکاری نێوان هەردوو حکوومەت دەربڕی.
وەزیری کارەبا هەروەها داوای پاڵپشتیی بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی کارەبا لە ناوچەکانی مادەی 140 کرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.