فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی كوردستان له په‌یامێكدا له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی شه‌وی ڕابردووی تیرۆرستانی داعش له بناری چیای قه‌ره‌چووغ له میحوه‌ری مه‌خموور ڕایگه‌یاند كه بەداخەوە جارێکی دیکە تیرۆریستان بە مەرگی چەند ئازیزێک ڕایانچڵەکاندین.
فراكسیۆنی پارتی له په‌یامه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند "درەنگانی شەوی ڕابردوو تیرۆریستانی داعش هێرشیان کردە سەر پێشمەرگە و به‌داخه‌وه ژمارەیەک مێرخاسی نیشتمان شەهیدبوون".
هه‌روه‌ها ڕأیگه‌یاند "بەم بۆنە خەمناکەوە سەرەخۆشی لە خۆمان و کەس و کاری شەهیدە نەمرەکان دەکەین و نزای چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان".
شه‌وی ڕابردوو چه‌كدارانی تیرۆرستی داعش هێرشیان كرده سه‌ر گوندی خدر جیجه له بناری چیای قه‌ره‌چووغ له میحوه‌ری مه‌خموور به‌هۆیه‌وه 13 كه‌س شه‌هیدبوون كه 3 له شه‌هیده‌كان هاووڵاتی خه‌ڵكی گوندی خدر جیجه و برای یه‌كترن، له‌گه‌ڵ شه‌هیدبوونی 10 پێشمه‌رگه، هه‌روه‌ها 5 برینداریش هه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.