پارێزگاری هه‌ولێر له كاتی سه‌ردانیكردن بۆ لای برینداره‌كانی هێرشه‌كه‌ی شه‌وی ڕابردووی چه‌كدارانی داعش له سنووری بناری چیای قه‌ره‌چووغ، ڕایگه‌یاند كه به‌داخه‌وه ژماره‌ی شه‌هید و برینداره‌كان زیاتره له‌وه‌ی كه له ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن بڵاو ده‌كرێنه‌وه.
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر ڕایگه‌یاند كه سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌ر له شه‌وی ڕابردووه‌وه له‌سه‌ر هێڵ بووه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و ده‌زگاكانی ته‌ندروستی و ئه‌مڕۆش ئێمه‌ی ڕاسپاردووه سه‌ردانی برینداره‌كان بكه‌ین له نه‌خۆشخانه‌كانی شاری هه‌ولێر.
ڕاشیگه‌یاند: ئه‌مڕۆ سه‌رۆكی حكوومه‌ت ئێمه‌ی ڕاسپارد ڕاسته‌وخۆ سه‌ردانی ئه‌و بریندارانه بكه‌ین جگه له گه‌یاندنی سڵاوی سه‌رۆكی حكوومه‌ت، هه‌روه‌ها ده‌ستخۆشی له تیمه‌كانی ته‌ندروستی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی هه‌ولێر و دكتۆر و كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه بكه‌ین به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌وڵانه‌ی كه هه‌ر ده‌موده‌ست له گواستنه‌وه‌ی برینداره‌كان و چاره‌سه‌ری پێویست بۆ برینداره‌كان گرتوویانه‌ته‌به‌ر.
گوتیشی: سه‌رۆكی حكوومه‌ت ڕایسپاردین هه‌رچی پێویست ده‌كات بۆ چاره‌سه‌ربوونی ئه‌و ئازیزانه‌مان ئێمه و ده‌زگاكانی ته‌ندروستی به ئه‌ركی خۆمان هه‌ستین.
هه‌روه‌ها گوتی: به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ی شه‌وی ڕابردوو ڕووی دا له ئه‌نجامی ئه‌و بۆشاییه ئه‌منییه‌یه كه له‌نێوان هێزی پێشمه‌رگه و حكوومه‌تی عێراقی هه‌یه، بۆیه ئێمه ته‌ئكید له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ینه‌وه كه پێویسته هه‌رچی زووه ڕێككه‌وتنی ئه‌منی نێوان حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی عێراقی جێبه‌جێ بكرێت و هاوپه‌یمانان بێنه سه‌رخه‌ت ئه‌و بۆشاییه ئه‌منییه‌ی كه بۆته هۆكاری ئه‌وه‌ی كه ڕۆژانه به‌تایبه‌تیش له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا تیرۆرستان ده‌رفه‌ت ده‌قۆزنه‌وه و دێن په‌لاماری گونده‌كان و هاووڵاتییانی سڤیل و گوندشین و جوتیاران ده‌ده‌ن و هه‌روه‌ها په‌لاماری پێشمه‌رگه‌ش ده‌ده‌ن.
هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاند: په‌لاماره‌كه‌ی دوێنی شه‌ویش بۆ سه‌ر ئه‌م گونده به‌داخه‌وه له یه‌ك خێزاندا 3 برا شه‌هیدبوون كه یه‌كێكیان منداڵه، دوای شه‌هیدبوونی ئه‌م هاووڵاتییانه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌موده‌ست جووله‌یان پێ كرا و كێوماڵی گونده‌كه‌یان كرد و كۆنتڕۆلی دۆخی ئه‌منی گونده‌كه كرا، هه‌روه‌ها له ده‌ره‌وه‌ی گونده‌كه‌ش پێویستی به‌وه ده‌كرد هێزه‌كانی پێشمه‌رگه جووله بكه‌ن بۆ كێوماڵكردنی ناوچه‌كه و ڕاونانی تیرۆرستان و به‌سزا گه‌یاندنیان و ناردنیان بۆ جه‌هه‌نه‌م، به‌ڵام به‌داخه‌وه پێشمه‌رگه دووباره كه‌وته‌وه بۆسه‌ی تیرۆرستان و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش شه‌هیدبوون.
له‌باره‌ی ژماره‌ی شه‌هیده‌كانیش، ئومێد خۆشناو ڕایگه‌یاند: ژماره‌كان زیاتره له‌وه‌ی كه له ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن بڵاو ده‌كرێنه‌وه، ئێستا ئێمه 13 شه‌هیدمان هه‌یه، له بۆسه‌كه‌ی تیرۆرستان 7 پێشمه‌رگه شه‌هید بوون، 3 هاووڵاتی سڤیلیش شه‌هیدبوونه، هه‌روه‌ها 3 پێشمه‌رگه‌ی دیكه‌ش شه‌هیدبوون، له‌گه‌ڵ برینداربوونی 5 پێشمه‌رگه‌ی تریش.
سه‌باره‌ت به دۆخی برینداره‌كان ڕایگه‌یاند: خۆشبه‌ختانه 3 له برینداره‌كان بارودۆخی ته‌ندروستییان باش بووه و نه‌خۆشخانه‌یان جێ هێشتووه، هه‌روه‌ها بریندارێكی تریش له نه‌خۆشخانه ماوه و ته‌ندروستی ئه‌ویش باشه، به‌ڵام دۆخی برینداره‌كه‌ی تر باش نییه و ئێستا له به‌شی چاودێری چڕی نه‌خۆشخانه‌یه و به هیوای ئه‌وه‌ی ئه‌ویش سه‌لامه‌ت بێت.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنی ئه‌منی له‌نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و حكوومه‌تی عێراق زۆر گرینگه و پێویستیشه له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی هاوپه‌مانان ده‌موده‌ست ئۆپراسیۆن به‌رامبه‌ر ئه‌و تیرۆریستانه ئه‌نجام بده‌ن له‌و ناوچانه بۆ ئه‌وه‌ی چیدیكه تیرۆریستان ده‌رفه‌ت نه‌بیننه‌وه و بتوانن هاووڵاتیانی سڤیل و گوندنشیان و پێشمه‌رگه شه‌هید بكه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.