پارێزگاری هه‌ولێر ڕایگه‌یاند كه خۆیان به هاوبه‌شی خه‌می كه‌سوكاری شه‌هیدانی پێشمه‌رگه و هاووڵاتییانی گوندی خدرجیجه ده‌زانن و جه‌ختیشی كرده‌وه كه له هێرشه تیرۆرستییه‌كه‌ی شه‌وی ڕابردووی داعش 13 كه‌س شه‌هیدبوون.
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر له په‌یامێكدا ڕایگه‌یاند: بەداخەوە، شەوی رابردوو دووبارە بە قۆستنەوەى ئەو بۆشاییە ئه‌منییه‌ى کە له‌نێوان هێزى پێشمەرگەى کوردستان و سوپای عێراقدا هەیە لە ناوچه‌كه‌دا، تیرۆریستانی داعش پەلاماری گوندی خدر جیجەی بناری چیای قەرەچوغیان دا و لە ئاکامى ئەو پەلامارە دڕندانەیەشدا 13 شه‌هید له هاووڵاتییان و پێشمه‌رگه و ژمارەیەکیش بریندار بوون.
ڕاشیگه‌یاند: پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ڕادەگەێنین بۆ کەسوکاری شەهیدانی پێشمەرگە و شەهیدانی گوندی خدر جیجە، خۆمان بەهاوبەش و هاوخەمیان دەزانین و داواکارین لە خوداى گەورە گیانی شەهیدان بە بەهەشتى خۆی شاد بکات و سەبووری و ئارامی بە خێزان و کەسوکاریان ببەخشێت و هيواى زووچاكبوونه‌وه‌ش بۆ برينداران ده‌خوازين.
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: لەکاتێکدا زۆر بەتووندی ئیدانەى ئەو پەلامارەى تیرۆرستییەى تیرۆرستانى داعش دەکەین، داواکارین زۆر بەخێرایی پەلە بکرێت لە گرتنەبەرى ڕێکارى پێویست بۆ بەهێزکردن و تۆکمەکردنى هەماهەنگیی نێوان هێزى پێشمەرگەى کوردستان و سوپای عێراق و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش و پڕکردنەوەى ئەو بۆشاییە ئەمنییە کە هەیە و دەستکردن بەئەنجامدانى ئۆپەراسیۆنی هاوبەش بۆ کۆتایهێنان بە خۆڕێکخستنەوە و گەشەکردنی تیرۆریستانی داعش و بەرگرتن لە هێرش و پەلامارە دڕندانەکانیان بۆسەر هاووڵاتییانى ئەو ناوچەیە و پارێزگاریکردن لە ژیانی پێشمەرگە.
جێی باسه سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی پارێزگاری هه‌ولێر به‌یاوه‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر و له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له نه‌خۆشخانه‌ی ئێمرجنسی شاری هه‌ولێر سه‌ردانی برینداره‌كانی هێرشه‌كه‌ی شه‌وی ڕابردووی چه‌كدارانی داعشی له گوندی خدرجیجه كردبوو و ڕایگه‌یاندبوو كه هه‌رچی پێویست بێت بۆ چاره‌سه‌رییان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.