نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عیراق (یۆنامی) سه‌ره‌خۆی له خانه‌واده‌ی شه‌هیده‌كانی هێرشه‌كه‌ی شه‌وی ڕابردووی چه‌كدارانی داعش بۆ سه‌ر گوندی خدرجیجه ده‌كات.
یۆنامی په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی به هه‌رسێ زمانی (كوردی و عه‌ره‌بی و ئینگلیزی) بڵاو كرده‌وه و تێیدا ڕایگه‌یاند "سەرخۆشی گەرمی خۆمان ئاراستەی خانەوادەی ئەوانە دەکەین کە لە هێرشە قێزەونەکەی شەوی ڕابردووی مەخمووردا گیانیان لە دەست دا".
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند "هیوای هەرچی زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازین".
له په‌یامه‌كه‌ی نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عیراق (یۆنامی) هه‌روه‌ها هاتووه "بێگومان پتەوکردنی هەماهەنگی و هاوکاریی لە شەڕی ئێستای دژی تیرۆریستانی داعشدا لەوپەڕی گرینگیدایە".
جێی باسه شه‌وی ڕابردوو چه‌كدارانی داعش هێرشیان كرده سه‌ر گوندی خدرجیجه له بناری چیای قه‌ره‌چووغ له نزیك مه‌خموور و له ئه‌نجامدا 13 هاووڵاتی و پێشمه‌رگه‌ی كوردستان شه‌هیدبوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.