Erbil 38°C شەممە 20 حوزەیران 02:28

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بنەماڵە و کەسوکاری شەهیدان دەکات

کوردستان TV
100%

 

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە گوندی خدر جیجەی بناری قەرەچووخ بەشداری پرسە و سەرەخۆشی ئەو سێ برا شەهیدەی کرد کە لە هێرشی دوێنێ شەوی تیرۆریستانی داعش شەهید بوون.

هەروەها لە شاری هەولێریش سەرۆکی حکوومەت بەشداری لە پرسەی چەند شەهیدێکی پێشمەرگە کرد کە لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش شەهید بوون.

سەرۆکی حکوومەت پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی قووڵی خۆی بە بنەماڵە و کەسوکاری شەهیدان گەیاند و دووپاتیکردەوە کە هاتوومەتە خزمەتی ئێوە بۆ سەرەخۆشی و دڵنیاییداین کە ئێمە بەردەوام دەبین لە بەرگریکردن لە خاک و خەڵکی کوردستان.

سەرۆکی حکوومەت بە کەسوکاری شەهیدانی ڕاگەیاند کە شەهیدان شانازی گەلی کوردستانن و ئەوەی پێمان بکرێت لە خزمەتکردنی کەسوکاری شەهیدان درێغی ناکەین.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.