ئەمڕۆ شەممە 4 ى 12 ى 2021، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 69 دۆلار و91 سەنت مامەڵەی پێوەکراوە.
هه‌روه‌ها بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش تەکساس بە 66 دۆلار و 27 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
ئه‌م نرخه‌ی ئه‌مڕۆی نه‌وت و ڕۆژانی پێشووتر به‌راورد به‌هه‌فته‌كانی پێشوو به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ڕووی له دابه‌زین كردووه ، به شێوه‌یه‌ك له 18 مانگی رابردوودا یه‌كه‌مجاره نرخی نه‌وت به‌م ئه‌ندازه‌یه ڕوو له دابه‌زین بكات، بەڕاى پسپۆرانى ئابووریش بڵاوبونەوەى ئۆمیکرۆن ، جۆره نوێیه‌كه‌ی ئێستای ڤایرۆسی كۆڕۆنا له ئه‌فریقیا کاریگەرى لەسەر دابەزینى نرخى ئێستای نەوت هەیە.
نرخی نه‌وت به‌رده‌وامه له دابه‌زین
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.