له قۆناغی شازده‌ی جامی عێراق بۆ تۆپی پێ، كاتژمێر چوار‌و پازده خوله‌كی ئێواره‌ی ئه‌مرۆ شه‌ممه 4 ى 12 ى 2021، یانه‌ی هه‌ولێر میوانداری یانه‌ی شورته ده‌كات و یاریه‌كه‌ش له یاریگای نێوده‌وڵه‌تی شه‌هید فڕه‌نسۆ هه‌ریری له شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
بۆ خۆئاماده‌كردن بۆ یاریه‌كه یاریزانانی یانه‌ی هه‌ولێر دوایین یه‌كه‌ی مه‌شقیان به‌سه‌رپه‌رشتی ڕاهێنه‌ری تونسی تارق جه‌رایا سازكرد، یاریه‌كانی ئه‌م قۆناغه‌ی جامی عێراق به یه‌ك گه‌ڕ به‌ڕێوه‌ده‌چێت، بۆیه یانه‌ی هه‌ولێر له‌به‌رده‌م ده‌رفه‌تێكی زێڕیندایه كه له‌سه‌ر یاریگای خۆی میوانداری شورته ده‌كات و له ئه‌گه‌ری بردنه‌وه‌ی له یاریه‌كه ڕاسته‌وخۆ ده‌گاته قۆناغی چاره‌گی كۆتایی.
له قۆناغی سی و دووی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا، یانه‌ی هه‌ولێر به جیاوازی لێدانی یه‌كلایی كه‌ره‌وه به پێنج گۆڵ به‌رامبه‌ر به چوار گۆڵ له یانه‌ی ڕومادی میوانی برده‌وه‌و یانه‌ی شوڕته‌ش به گۆڵێكی بێ وه‌ڵام سه‌ركه‌وتنی له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی سوفیه‌ی میوانی به‌ده‌ستهێنا، له یاریه‌كی دیكه‌ی قۆناغی شازده‌ی جامی عێراق، هه‌ر ئه‌مرۆ یانه‌ی زاخۆ ده‌بێته میوانی یانه‌ی نه‌فتی ناوه‌ڕاست .
ئه‌مڕۆ له جامی عێراقدا هه‌ولێر میوانداری شوڕته ده‌کات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.