له گه‌ڕی شه‌شه‌می قۆناغی یه‌كه‌می خولی تۆپی باله‌ی یانه پله نایابه‌كانی عێراق و له گڕوپی یه‌كه‌می خوله‌كه‌دا، له به‌غدا، یانه‌ی هه‌ولێر ڕووبه‌ڕووی یانه‌ی قه‌ره‌قوش بووه‌وه، له‌ئه‌نجامدا، یانه‌ی هه‌ولێر سه‌ركه‌وتنێكی گرنگی به‌ده‌ستهێناو به سێ گێمی بێ به‌رامبه‌ر یاریه‌كه‌ی برده‌وه.
ئه‌نجامی گێمه‌كان بیست وپێنج بیست ویه‌ك، بیست وپێنج دوازده، بیست وپێنج بیست بوو، ئه‌مرۆله گه‌ڕی حه‌وته‌م و كۆتایی قۆناغی یه‌كه‌می هه‌مان گڕوپی خوله‌كه‌و هه‌ر له به‌غدا، یانه‌ی هه‌ولێر ڕووبه‌ڕووی یانه‌ی سناعه ده‌بێته‌وه.
له‌م گڕوپه‌دا هه‌شت یانه ڕكابه‌ری به‌ده‌ستهێنانی چوار بلیتی قۆناغی بژارده ده‌كه‌ن، یاریه‌كانی گڕوپی دووه‌میش له شاری سلێمانی به به‌شداری حه‌وت یانه به‌ڕێوه‌ده‌چێت و له‌م گڕوپهشدا به هه‌مان شێوه چوار یانه ده‌گه‌نه قۆناغی بژارده.
ئه‌مڕۆ له به‌غدا باله‌ی هه‌ولێر ڕووبه‌رووی سناعه ده‌بێته‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.