له هه‌فته‌ی شازده‌می خولی ئیسپانیا، كاتژمێر شه‌ش و پازده خوله‌كی ئه‌مرۆ ئێواره به‌كاتی هه‌ولێر، یانه‌ی بارسێلۆنا میوانداری یانه‌ی ڕیال بێتیس ده‌كات.
بارسا له دوو یاری پێشووی به‌سه‌رپه‌رشتی چاڤی هێرناندیزی ڕاهێنه‌ره نوێیه‌كه‌ی دوو سه‌ركه‌وتنی گرنگی له‌به‌رامبه‌ر یانه‌كانی ئیسپانیۆل و ڤیاریاڵ تۆماركرد‌و كۆی خاڵه‌كانی له پله‌ی حه‌وته‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان گه‌یانده بیست وسێ خاڵ و یاریه‌كی دواخراوی هه‌یه.
هه‌رسێ یاریزانی بارسا، ئانسۆ فاتی و پێدری و سێرجی ڕۆبێرتۆ به‌هۆی پێكان له ڕیزی تیپه‌كه دووركهوتوونهتهوهو به‌شداری له یاری ئه‌مرۆ ئێواره ناكه‌ن.
له‌به‌رامبه‌ریشدا، ڕیال بێتیس به كۆكردنه‌وه‌ی بیست وحه‌وت خاڵ له پله‌ی پێنجه‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان دایه‌و هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی سێیه‌م سه‌ركه‌وتنی له‌سه‌ریه‌ك و نۆیه‌م بردنه‌وه له‌م وه‌رزه‌ی لالیگا ده‌دات تا له هه‌نگاونان به‌ره‌و خانه‌كانی پێشه‌وه‌ی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان به‌رده‌وام بێت.
له لالیگادا ئه‌م ئێواره‌یه بارسێلۆنا میوانداری ریاڵ بێتس ده‌کات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.